Omar Alfaruq
بسم الله الرحمن الرحين
تێبینییه‌ک له‌سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)
م. سەرباز موحەممەد
گوێ بیستیی وتاری مامۆستایه‌كی به‌رێزبووم، له‌وتاره‌كه‌یدا وشه‌ی(الله گیان)ی به‌كارهێنا، ئه‌وسا من وای لێ حاڵی بووم كه ته‌نها به‌سه‌ر زاریدا هاتووه، به‌ڵام دواتر بۆم ڕوون بووه‌وه كه ئه‌و مامۆستا به‌رێزه ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێنێ بۆ ته‌عبیر دانه‌وه‌ی بۆخۆشه‌ویستی خوای گه‌وره (سبحانه و تعالی) ئینجا هه‌ستم كرد برای تریش خه‌ریكه ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێنن، بۆیه پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه ده‌بێت پێشی لێبگرین.
وشه‌ی گیان له‌زمانی كوردی له‌به‌رامبه‌ر ڕۆح به‌كاردێت، بۆنموونه ده‌ڵێن (له‌م ڕووداوه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا) واته: چواركه‌س رۆحیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها گیان بۆمانای خۆشه‌ویستی به‌كاردێت وه‌كو (براگیان، دایه‌گیان، ڕۆله‌گیان) واته: هه‌نده‌م خۆش ده‌وێن گیانمن وه‌كو رۆحمن، هه‌روه‌ها بۆ رێزلێنانیش به‌كاردێت وه‌كو (كاكه گیان، مامۆستاگیان)، گیان وشه‌یه‌كه ڕسته دیاری ده‌كات به چ مه‌به‌ستێك به‌كارهێنراوه (خۆشه‌ویستی یان ڕێز لێنان) به‌ڵام هه‌ر هه‌موو مانایه‌كان له‌شوێنی ته‌عبیر دانه‌وه به‌رۆح هاتووه.
(الله گیان) له‌دوو مه‌به‌ست ده‌رناچێت:
یه‌كه‌م: (گیان) لێره بۆ مه‌دحی خوایه وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی به ڕۆله‌كه‌ی ده‌ڵێت تۆ گیانمی واته رۆحمی كه ئه‌مه‌ش نه‌هاتوه‌و ناكرێت بدرێته پال خوای په‌روه‌ردگار.
دووه‌م: (گیان) به‌وه‌سف هاتووه وه‌كو ره‌حیم و عه‌زیزو حه‌كیم و....هتد.
كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره ته‌وقیفییه (واته) نابێت هیچ كه‌س به‌گوێره‌ی عه‌قلی خۆی ناوێك یاخود سیفه‌تێك بداته پاڵ خوای گه‌وره. بڕوانه (القواعد المثلى في صفات الله وأسمائه الحسنى .محمد صالح العثيمين).
دوور نییه یه‌كێك بڵێت ئه‌ی له‌كورده‌واری ئه‌وه زۆر باوه (خوایه گیان).
به‌ڵێ ڕاسته ئه‌مه زۆر باوه له‌كورده‌واری به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی باو بێت ڕاست و شه‌رعی بێت، ئه‌مه له‌ڕووێك، له‌ڕوێكی تره‌وه خوا به‌رامبه‌ر ناوی (الله) نییه به‌ڵكوو (خوا) به‌رامبه‌ر ناوی (اله) یاخود(رب) په‌روه‌ردگاره، بۆیه ده‌ڵێن خوای زه‌رده‌شتییه‌كان یاخود خوای نه‌سرانییه‌كان یا خوای جووله‌كه‌كان واته په‌رستگای ئه‌وان مه‌عبودی ئه‌وان به‌ڵام ناگوترێ و نه‌گوتراوه (الله)ی نه‌سرانییه‌كان یاخود (الله)ی جووله‌كه‌كان...هتد.