الجمعة، 7 ديسمبر 2012

چاره‌ سه‌ ري كراكي ..internet download manger

چاره‌ سه‌ ري كراكي ..internet download manger
  
به‌رنامه‌ی internet download manger نوێ + كراك يه‌ كجاري ....


به‌رنامه‌ی IDM فێرژنی تازه‌یه‌و له‌گه‌ڵ كراك دا كه‌  له‌ كار ناكه‌وێت و بێ كێشه‌ كارا ده بێت 

ئه‌ مه‌ ش لينكه‌ كه‌ يه‌ تي .....
دوای دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ فايلى idman.exe كۆپی بكه‌ بۆ ئه‌و شوینه‌ی كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی تیدا خه‌ زن كراوه‌ دواتر په‌یستی بكه‌ ئه‌گه‌ر Replace ی ویست بۆ بكه‌



تێکه‌ڵاوی و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك


دانراوه له‌لایه‌نموحه‌ممه‌د بیلال ڕێكه‌وت: ١٠/٢٠/ ٢٠٠٧

تێکه‌ڵاوی و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك

حَدَّثَنَا اَبُو مُوسَى، مُحَمَّدُ بْنُ الْمُثَنَّى حَدَّثَنَا ابْنُ اَبِي عَدِيٍّ، عَنْ شُعْبَةَ، عَنْ سُلَيْمَانَ الاَعْمَشِ، عَنْ يَحْيَى بْنِ وَثَّابٍ، عَنْ شَيْخٍ، مِنْ اَصْحَابِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَال:َ ‏"اِنَّ الْمُسْلِمَ اِذَا كَانَ مُخَالِطًا النَّاسَ وَيَصْبِرُ عَلَى اَذَاهُمْ خَيْرٌ مِنَ الْمُسْلِمِ الَّذِي لاَ يُخَالِطُ النَّاسَ وَلاَ يَصْبِرُ عَلَى اَذَاهُمْ.‏"‏.‏ قَالَ اَبُو مُوسَى قَالَ ابْنُ اَبِي عَدِيٍّ كَانَ شُعْبَةُ يَرَى اَنَّهُ ابْنُ عُمَرَ‏. سنن الترمذي ‏(٢٦٩٦).

بۆی گێڕاینه‌وه‌ ئه‌بوومووسا، موحه‌ممه‌دی کوڕی موسه‌ننا بۆی گێڕاینه‌وه‌ کوڕی ئه‌بووعه‌دی، له‌ شوعه‌یبه‌، له‌ سوله‌یمان ئه‌لئه‌عمه‌ش، له‌ یه‌حیا کوڕی وساب، له‌ شێخ، له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌ پێغه‌مه‌به‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: "موسڵمانێك که‌ تێکه‌ڵی و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌کات و دانبه‌خۆدا ده‌گرێت و سه‌بر ده‌کات له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانیان باشتره‌ و خێرتره‌ له‌ و موسڵمانه‌ی که‌ تێکه‌ڵاوی و مامه‌ڵه‌ ناکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی و‌ سه‌بر ناگرێت له‌سه‌ر ئازاره‌کانیان." ئه‌بوومووسا فه‌رمووی کوڕی ئه‌بووعه‌دی فه‌رمووی و‌ شوعه‌یبه‌ وا ده‌بینی که‌ ئیبن‌عومه‌ره‌.

چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌سه‌ر قورئان (به‌شی یه‌كه‌م)


دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌بدولعه‌زیز هه‌ركی ڕێكه‌وت: ٩/١٢/ ٢٠١٠

چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌سه‌ر قورئان (به‌شی یه‌كه‌م)


١. عن أبي مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم "من قرأ حرفا من كتاب الله فله به حسنة , والحسنة بعشر أمثالها لا أقول ألم حرف , ألف حرف ولام حرف وميم حرف " رواه الترمذي والدارمي وغيرهما وصححه الألباني. واته:‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: "هه‌ركه‌سێك یه‌ك پیت له‌قورئان بخوێنێ ئه‌وا یه‌ك چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، یه‌ك چاكه‌ش به‌ ده‌ به‌رامبه‌ره‌، من نالێم كه‌وا (ا لم) ئه‌ك پیته، به‌ڵكو ئه‌لف یه‌ك پیته‌و لام یه‌ك پیته‌ ومیم یه‌ك پیته‌ "

٢. عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "مثل المؤمن الذي يقرأ القرآن كمثل الأترجة طعمها طيب وريحها طيب , ومثل المؤمن الذي لايقرأ القرآن كمثل التمرة طعمها طيب ولا ريح لها, ومثل الفاجر الذي يقرأ القرآن كمثل الريحانة ريحها طيب وطعمها مر, ومثل الفاجر الذي لايقرأ القرآن كمثل الحنظلة طعمها مر ولا ريح لها " رواه البخاري ومسلم وغيرهما. واتە: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت نمونه‌ی ئه‌و موسلمانه‌ی كه‌وا قورئان دوخوێنێ وه‌كو پرته‌قال وایه‌ كه‌وا بۆنی خۆشه‌و تامی خۆشه‌،نمونه‌ی ئه‌و موسلمانه‌ی قورئان ناخوێنێ وه‌كو خورماوایه‌ كه‌وا تامی خۆشه‌ به‌ڵام هیچ بۆنی نیه‌،نمونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خرابه‌كاره‌و قورئان ده‌خوێنێ وه‌كو ره‌یحان وایه‌ كه‌وا تامی تاله‌و بۆنی خۆشه‌،نمونه‌ی كه‌سی خرابه‌كاری كه‌ قورئان ناخوێنێ وه‌كو بوذالك (زه‌هیر)وایه‌ كه‌وا تامی تاڵه‌و بۆنی ناخۆشه‌.

٣. عن عصمة بن مالك رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم "لو جمع القرآن في إهاب ماأحرقه الله في النار." رواه البيهقي وحسنه الألباني.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ قورئان له‌ شوێنێك كۆ بكاته‌وه‌ ئه‌وابه‌ ئاگر نایسوتێنێ.

٤. عن عثمان بن عفان رضي الله عنه قال: قال الرسول صلى الله عليه وسلم "خيركم من تعلم القرآن وعلمه " رواه البخاري وغيره. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: باشترین كه‌سی ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا خۆی قورئان بخوێنێ وخه‌لكیش فێر بكات.

٥. عن عقبة بن عامر رضي الله عنه قال: خرج رسول الله صلى الله عليه وسلم ونحن في الصفة فقال: "أيغدو أحدكم كل يوم إلى بطحان العقيق, فيأتي منه بناقتين كوماوين في غير إثم ولا قطيعة رحم, فقلنا يا رسول الله نحب ذلك قال : أفلا يغدو أحدكم إلى المسجد فيتعلم أو يقرأ آيتين من كتاب الله عز وجل خير له من ناقتين , وثلاث خير له من ثلاث , وأربع خير له من أربع , ومن أعدادهن من الإبل " رواه مسلم وغيره. واتە: پێغمبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی به‌ یاوه‌ره‌كانی: كێ له‌ ئێوه‌ پێیخۆشه‌ به‌یانی بچێته‌ لای ئاشی عه‌قیق و بتوانێت دوو حوشتری باش بهێنێت بێ ئه‌وه‌ی تاوان بكات، سیله‌ی ڕه‌حم بپچرِێنێت؟ یاوه‌ران وتیان: هه‌موومان حه‌زمان له‌م شته‌یه‌. ئینجا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموی: ده‌ی كه‌واته‌ بۆچی ئێوه‌ ناچن له‌ مزگه‌وت فێری دوو ئایه‌تی قورئان ببن كه‌ زۆر خێری زیاتره‌ له‌م دوو حوشتره‌، وه ‌سێ ئایه‌ت خێری زیاتره‌ له‌سێ حوشتر چوار خێری له‌ چواریان زیاتره‌ به‌هه‌مان ژماره‌ی حوشتره‌كان.

٦. عن عائشة أم المؤمنين رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم " الماهر بالقرآن مع السفرة الكرام البررة, والذي يقرأ القرآن ويتعتع فيه وهو عليه شاق له أجران " رواه البخاري ومسلم. واتە: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا له‌قورئان خوێندن زیره‌كه‌ له‌گه‌ل فریشته‌ به‌رِێزو پاكه‌كاندایه‌، ئه‌وه‌ش كه‌وا ده‌خوێنێ و ته‌عه‌ته‌ع ده‌كات له‌خوێندنه‌وه‌دا رِه‌وان نیه‌ وله‌سه‌ری گرانه‌ ئه‌وا دوو پاداشتی هه‌یه‌.

٧. عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع آخرين " رواه مسلم وغيره. واتە: پێغه‌مبه‌رصلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌و قورئانه‌ كه‌سانێك به‌رز ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر به‌هۆی ئه‌میشه‌وه‌ كه‌سانێكی تر نزم ده‌كاته‌وه‌.

٨. عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "يقال لصاحب القرآن : اقرأ وارتق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا, فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها " رواه الترمذي وأبوداود والنسائي وأحمد والحاكم وابن حبان. واتە: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێ: رِۆژی دوایی به‌ قورئان خوێن ده‌گوترێت: بخوێنه‌وه‌و به‌رزبه‌وه‌و به‌و شێوه‌ی له‌دونیا به‌ته‌رتیل ده‌تخوێنده‌وه‌، چونكه‌ پله‌و پایه‌ی تۆ له‌لای دوایین ئایه‌ته‌ كه‌ تۆ دیخوێنێته‌وه‌.

٩. عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم "يجيء القرآن يوم القيامة فيقول: يا رب حله, فيلبس تاج الكرامة ثم يقول: يا رب زده, فيلبس حلة الكرامة, ثم يقول: يا رب ارض عنه فيرضى عنه فيقول: اقرأ وارق ويزاد بكل آية حسنة " رواه الترمذي والحاكم وصححه الألباني. واتە: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: رِۆژی دوایی قورئان دێت وده‌ڵێت: خوایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بپۆشه‌ ئینجا تاجی رِێزی له‌سه‌ر داده‌نرێت، ئینجا قورئان ده‌ڵێت: خوایه‌ زیاتری پێ ببه‌خشه‌، ئینجا پۆشاكی رِێزی له‌به‌ر ده‌كرێت،ئینجا قورئان ده‌ڵێت: خوایه‌ لێی رِازی به‌، ئینجا خوا لێی رِازی ده‌بێت، ئینجا پێی ده‌وترێت، بخوێنه‌وه‌و به‌رز ببه‌وه‌ ئینجا به‌هه‌ر ئایه‌تێك چاكه‌یه‌كی بۆ زیاد ده‌كرێت.

١٠. عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال : قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم : " اقر علي القرآن فقلت : يا رسول الله اقرأ عليك وعليك أنزل , قال : إني أشتهي أن أسمعه من غيري فقرأت حتى إذا بلغت : "فكيف إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك علىهؤلاء شهيدا " فرفعت رأسي فرأيت دموعه تسيل " رواه البخاري ومسلم. واتە: عەبدوڵڵای كورِی مەسعوود ده‌ڵێت: كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم پێیفه‌رمووم: بۆ من قورئان بخوێنه‌وه‌، منیش ووتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: من چۆن بۆ تۆ بخوێنمه‌وه ‌له‌ كاتێكدا بۆ تۆ هاتۆته‌ خواره‌وه‌، فه‌رمووی: من حه‌ز ده‌كه‌م له‌ كه‌سێكی تر جگه ‌له ‌خۆم گوێم له‌ قورئان بێت.منیش بۆم خوێنده‌وه‌ تاوه‌كو گه‌یشتمه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ كه‌ده‌ڵێت: " فكيفإذاجئنا من كل رِمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا " سه‌ری خۆم به‌رز كرده‌وه‌ بینیم كه‌وا فرمسێكی چاوی پێغه‌مبه‌ر ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌.

١١. عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ".......وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله , يتلون كتاب الله , ويتدارسونه بينهم, إلا نزلت عليهم السكينة , وغشيتهم الرحمة , وحفتهم الملائكة , وذكرهم الله فيمن عنده " رواه مسلم وغيره. واته‌: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: هه‌ركۆمه‌له‌ كه‌سێك له ‌ماڵێك له‌ ماڵه‌كانی خوا كۆ ببنه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان وله ‌نێوان خۆیاندا باسی بكه‌ن، ئه‌وكاته‌ سه‌كینه‌تی خوا بۆیان دێته‌ خواره‌وه‌، ره‌حمه‌تی خوا به‌سه‌ریاندا ده‌بارێت، فریشته‌ی خوا ده‌وریان ده‌ده‌ن، خوای گه‌وره‌ لای خۆی باسیان ده‌كات "

١٢. عن أنس رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لأبي بن كعب : "إن الله أمرني أن أقرأ عليك " لم يكن الذين كفروا ........ " قال: وسماني لك, قال: نعم، قال: فبكى." رواه البخاري ومسلم. واتە: ئه‌نه‌سی كورِی مالیك ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌ ئوبه‌ی كورڕی كه‌عبی فه‌رموو: "خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ من داوه‌ كه‌وا "لم یكن الذین كفروا..." بۆ تۆ بخوێنمه‌وه‌. ئوبه‌ی وتی: ناوی منی هێناوه‌؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: به‌ڵێ. ئیتر ئوبه‌ی: گریا.

١٣. عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: لا حسد إلا في اثنتين، رجل آتاه الله الكتاب وقام به آناء الليل، ورجل أعطاه الله مالا، فهو ينفق به آناء الليل والنهار. " رواه البخاري ومسلم. واتە: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ئێره‌یی ته‌نها له‌دوو شت باشه‌،پیاوێك كه‌ قورئان بزانێت وله‌شه‌ودا بیخوێنێته‌وه‌ له ‌شه‌ونوێژه‌كاندا. پیاوێكیش مالیكی زۆری هه‌بێت ئه‌م كه‌سه‌ به‌شه‌وبه‌رِۆژ ده‌یبه‌خشێته‌وه‌.

١٤. عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "من قرأ القرآن فقد استدرج النبوة بين جنبيه غير أنه لا يوحى إليه، لا ينبغي لصاحب القرآن أن يجد مع من يجد، ولا يجهل مع من يجهل وفي جوفه كلام الله." رواه الحاكم وصححه الذهبي. واتە: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی: هه‌ركه‌سێك قورئان خوێن بێت ئه‌وا زانستی پێغه‌مبه‌ری پێدراوه،‌ به‌ڵام وه‌حی بۆ ناهێت، نابێت له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك دۆستایه‌تی بكات، وه‌نابێت له‌گه‌ل خه‌لكی نه‌فام هه‌لس وكه‌وت بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و قورئانی له‌ناو دڵدا بێت.

١٥. عن سهل بن سعد رضي الله عنه ـ أن امراة جاءت رسول الله صلى الله عليه وسلم فقالت: يا رسول الله جئت لأهب لك نفسي، فظر إليها، فصعد النظر إليها وصوبه ثم طأطأ رأسه , فلما رأت المرأة أنه لم يقض فيها شيئا جلست , فقام رجل من أصحابه فقال: يا رسول الله إن لم يكن لك بها حاجة فزوجنيها فقال : " هل عندك من شيء " فقال :لا والله يارسول الله فقال: "اذهب إلى أهلك فاظر هل تجد شيئا" فذهب ثم رجع فقال: لا والله يا رسول الله ما وجدت شيئا فقال: "انظر ولو خاتما من حديد "فذهب ثم رجع فقال: لا والله يا رسول الله ولا خاتما من حديد ولكن إزاري، فقال سهل: ماله رداء -فلها نصفه- فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "ما تصنع بإزارك إن لبسته لم يكن عليها منه شيء، وإن لبسته لم يكن عليك منه شيء"، فجلس الرجل حتى طال مجلسه، ثم قام الرسول موليا، فأمر به فدعي، فلما جاء قال: "ماذا معك من القرآن؟" قال: معي سورة كذا وسورة كذا عدها، قال: "اتقرئهن عن ظهر قلب؟" قال: نعم، قال: "اذهب فقد ملكتكها بما معك من القرآن." رواه البخاري. واتە: سه‌هلی كوڕی سه‌عد -ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌ڵێت: كه‌وا ئافره‌تێك هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه پێیوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، من هاتووم خۆم پێشكه‌ش به ‌تۆ بكه‌م. ئه‌وه ‌بوو پێغه‌مبه‌ر سه‌یرێكی كرد و له‌سه‌ره‌وه‌ تاخوار دواتر سه‌ری خۆی دانه‌واند. كاتێك ئافره‌ته‌كه‌ زانی كه‌وا پێغه‌مبه‌ر نایه‌وێت ماره‌ی بكات، دانیشت. ئه‌وه ‌بوو پیاوێك له ‌یاوه‌ران هه‌ستایه‌وه‌ و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر تۆ پێویستت پێی نییه،‌ ئه‌وا له ‌منی ماره‌ بكه‌ .پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: "هیچت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری لێتی ماره‌ بكه‌م؟" پیاوه‌كه‌ووتی: نا به‌ خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: بچۆ بۆ لای خزمه‌كانت بزانه‌ شتێكت ده‌ست ده‌كەوێت." پیاوه‌كه‌ ڕِۆیشت و گه‌ڕِایه‌وه ‌و وتی: نا به ‌خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، هیچم ده‌ست نه‌كه‌وت. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: بزانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئاسنیش بێت. ئینجا رڕۆیشت و گه‌ڕِایه‌وه،‌ دیسان وتی: نا به‌ خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌نها ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئاسنیشم ده‌ست ناكه‌وێت. به‌ڵام ئه‌م جلوبه‌رگه‌م هه‌یه. ‌سه‌هل وتی: ئه‌م جلوبه‌رگه‌تی چییه‌تی -نیوه‌ی پێده‌ده‌یت-؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی: چی له‌م جلوبه‌رگه‌ت ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر تۆ له‌به‌ری بكه‌یت، ئه‌وا ئه‌و بێ جلوبه‌رگ ده‌مێنێته‌وه ‌و ئه‌گه‌ریش ئه‌و له‌به‌ری بكات، ئه‌وا تۆ هیچت نابێت له‌به‌ری بكه‌یت." ئه‌وه‌ بوو پیاوه‌كه‌ دانیشت تاوه‌كوو ماوه‌یه‌كی درێژی پێچوو. ئه‌وه ‌بوو پێغه‌مبه‌ری خواش ڕِۆیشت، دواتر بانگی پیاوه‌كه‌ی كرد و كه ‌هات پێیفه‌رموو: "له ‌قورئان چیت له‌به‌ره‌؟ پیاوه‌كه‌ وتی: ئه‌و سووره‌ته ‌و ئه‌و سووره‌ته‌م له‌به‌ره‌، هه‌ندێكی ژمارد. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: له‌به‌ر ده‌یانخوێنیته‌وه‌؟ پیاوه‌كه‌ وتی: بەڵێ. ئینجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌وا له‌ تۆم ماره‌ كرد له‌سه‌ر ئه‌م قورئانه‌ی كه‌وا له‌به‌رت كردووه‌.

وەر‌گێڕِانی: عەبدولعەزیز هه‌ركی
 وه‌ رگيراوه‌ له‌ سايتي ده‌ نگي ئيسلام جزاهم الله خيرا 

الخميس، 6 ديسمبر 2012

جياوازي چي يه‌ له‌ نێوان هێلـــكه سوورو سپي دا(البني) ؟


جياوازي چي يه‌ له‌ نێوان هێلـــكه سوورو سپي دا(البني) ؟

يعتقدله‌ ڕاستي دا ئه‌ وه‌ ي ڕوون بۆته‌ وه‌ ئه‌ وه‌ يه‌ كه‌ ته‌ نها به‌ رگي ده‌ روه‌ يان جياوه‌ زه‌ و هيچي تر ئه‌ ويان سووره‌ و ئه‌ وي تريان ڕه‌ نـــگي سپي يه‌ ، ئه‌ م جياوازي ڕه‌ نــگه ش ته‌ نها په يوه‌ ندي هه يه‌ به‌ جۆري مريشكه‌ كه‌ وه‌ .له‌ ڕووي خۆراكيشه‌ وه‌ هيچ جياوازي يه‌ ك به‌ دي نا كرێـــت  .هـــه‌ روه‌ ك چۆن لاي خه ڵكيش به‌ دي ناكرێت هه ردوو ڕه‌ نـــگه‌ كه‌ يه‌ ك تامن كه‌ واته‌ ئه‌ وه‌ هيچ بـنــه‌ ڕه‌ تێكي زانستي ني يه‌ كه‌ باوه‌ ده‌ ڵێن هێلـــه‌ ي سووريان سپي جياوازن 
ئه‌ م زانياري يه‌ وه‌ رگيراوه‌ له‌ :  عصير سيرين

بۆچي هه ست به‌ ئازارده‌ كه‌ ين كاتێ زمانمان ده گه‌ زين به‌ بێ مه‌ به‌ ســــــــــــــــــــت ???

بۆچي هه ست به‌ ئازارده‌ كه‌ ين كاتێ زمانمان ده گه‌ زين به‌ بێ مه‌ به‌ ســــــــــــــــــــت ???
د. خوله مناصرة-
  زۆرهۆكارهه ن كه وا له‌ مرۆڤ ده كات زمـــاني خۆي بگه زێ يان ناوه‌ وه‌ ي ده مي كه‌ ئه‌ م هۆكاره‌ به ئه نقسه ت  ني يه‌ هۆكاري زۆره:

1_به هۆي خواري ددانه كانه وه‌ ، يان به هۆي دداني دروستكراو كه به شێوه‌ يه‌ كي نادرووست جێگركراون .
2_ قسه كردن له‌ كاتي نان خواردندا .
3_ هـــه ڵسو كه‌ وتي نادروست لاي هه ندێ كه س .
4_ توشبووني هه ندێ به گه ستن به هۆي ئه وه ي كه له كاتي نوستن دا ددانه كانيان به معجون و فڵچه ده شۆن به شێوه يه كي نادروست .
كه واته هه موو ئه و هۆكارانه به ئه نقست نين لا ئيرادين ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكـــرێت ، هه ندێ جار ئه و گه‌ ستنانه زۆر به ئازارن به شێوه يه‌ ك خوێن به ربووني له گه ڵــــــدايه چونكه له‌ زۆرێــــك ماسولكه‌ ي هه ستيار پێك هاتووه‌ .

چــــــــــاره‌ سه‌ ر:
له‌ كاتي توشبووني ئه‌ حاڵه‌ ته‌ پێويسته‌ ئه‌ خاڵانــه‌ ڕه‌ چاو بكرێت :

1-شۆردني ده م به‌ پاكره‌ وه‌ يه‌ ك تا نه‌ بێته‌ هۆي هه و كردن (التهاب ) ، ئه نجام داني ئه‌ م كاره‌ زۆر پێويسته‌.
2- دانــاني شتێكي ساردكه‌ ره‌ وه‌ له‌ شوێني برينه‌ كه‌ يان پارچه‌ سه‌ هۆڵێــــك پێچراو به‌ پارچــــه په‌ ڕۆيه‌ كي  پاك و خــا وێن بۆ مــاوه‌ ي   5 خوله‌ ك داناني به‌ شێوه‌ يه‌ كي دروست ،ئه‌ مه‌ ده‌ بێته‌ هۆ وه‌ ستا ندنه‌ وه‌ ي خوێن ، وه‌ هـــه‌ روه‌ ها ده بێــته‌ هۆ ي كه‌ م كردنه‌ وه‌ ي ئازاريش له‌ يه‌ ك كاتدا ..

3- پارێــزگــاري به‌ رده‌ وام له‌ سه‌ رپاك و خاوێني ده‌ م و ددان له‌ برين هه و كردن ...



ئاگــاداربوون له فيس بووك








      له‌ ڕاستي دا فيسبوك له‌ جيهاندا بۆته‌ به‌ شێك له‌ ژيا ني خه ڵكي و به‌ تايبه‌ ت ترخه ڵكي ڕۆژهه ڵاتي ناوه‌ ڕاست كه‌ م كه س هه يه ئه نترنێت به كار بهێنێت به‌ ڵام فيسبوكي نه بێت ڕۆژانه به‌ كاري ده هێنێت وه شتێك تێكه‌ ڵي خوێني بووه‌ له‌ ڕاستي به كار هێناني ئه م خزمه ت گوزاري لايه ني باش و خراپي هه يه هه ڵبه ت كه سانێكي زۆر بۆ مه رامي تايبه تي خۆيان به كاري ده هێنن ، به‌ ڵام ئه وه ي گرنگه لاي تاك ي موسڵمان ئه وه يه كه زۆر ئاگا داربێت له به سه ربردني كات چونكه كات لاي مرۆڤي به نرخه هيچ وه ختێ كاتي لێ زياد ني يه ، بۆيه ده توانێت بيكاته ميداني دعوه‌ و بانگه‌ واز ، له م كاته ي ئێستادا جۆره خزمه ت گوزاري يه ك په يدا بووه به ناوي ( وذكر) له به شدار بووني بهشداربوو له و خزمه ت گوزاري يه دا به رده وام قورئان و فه رمووده ي صحيح و دوعا بڵاو ده كاته وه بێ ئه وه ي كه بۆ خۆت فيسبوك به كار بهێني له وه ش گرنگ تر دواي ئه وه ي گه رهات و به شداربوو وه فاتيش بكات ئه وه خزمه ت گوزاري دعوه‌ و بانگه‌ وازت بۆ ده كات ، ئه‌ و كاره ش ڕووي دا له‌ م ماوه‌ يه‌ دا براده‌ رێك به‌ ناوي اسماعيل .م.ن وه فاتي كرد تا ئێستاش خزمه ت گوزاري يه كه ي به رده وامه بۆيه كه س زه رد ناكات له به شداري بووني له و خزمه ت گوزاري يه ئه مه ش لينكه كه يه بفرموو http://wazkr.com/


      أجمل تلاوة سمعتها للقرآن الكريم

      الثلاثاء، 20 نوفمبر 2012

      به‌رنامه‌ی ده‌نگی قورئان، وه‌شانی ٤.١



      به‌رنامه‌ی ده‌نگی قورئان، وه‌شانی ٤.١


      بسم الله والصلاة والسلام على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
      سوپاس بۆ خوای گه‌وره که یارمه‌تی داین وه‌شانێکی نوێی به‌رنامه‌ی ده‌نگی قورئان به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین و بیخەینە بەردەست موسڵمانانی خۆشەویست. ئه‌م وه‌شانه کە وەشانی چوارەمە پەرەپێدان و کۆمه‌ڵێك كرداری نوێی لەخۆ گرتووە، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش ناکرێت بەدڵنیایییەوە بڵێین كە دووره له که‌موکووڕی و بێکێشەیە. بۆ ئەم وەشانە هەوڵی زۆر دراوە کە تا دەکرێت بێهەڵە و بەکەڵکتر بێتەوە لاتان و بە یارمەتیی خودا و بەپێی توانا بەردەوام دەبین لەم هەوڵانە تاوەکوو لە وه‌شانه‌کانی داهاتوودا گشت ئەو کەموکووڕییانەش چارە‌سه‌ر بکه‌ین كە لەم وەشانەدا دەبینرێنەوە و بە وەشانی بێکێشەتر و پڕکردارترەوە بێینەوە خزمەتتان. بۆیە داواکار و هیواداریشین ئێوه‌ش درێغی نەکەن و له هه‌ر کێشه‌یه‌کی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌.


      هەندێك لە نوێکارییەکانی وەشانی ٤.١ بریتین لە:

      ١. زیادکردنی هەردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی لەتەنیشت زمانی كوردی بۆ ڕووكاری به‌رنامه‌که‌.
      ٢. دانانی قورئانی پیرۆز بە شێوەی موسحه‌فی مەدینه که بریتییه له ٦٠٤ لاپه‌ڕه.
      ٣. ده‌ستکاریکردنی ده‌نگی قورئانخوێنه‌کان؛ له‌م وه‌شانه‌دا دەکرێت ده‌نگی قورئانخوێنه‌کان بە هەردوو شێوازی ‌ده‌رهێڵ (ئۆفلاین) واتا به‌بێ هه‌بوونی هێڵی ئینتەرنێت و بەسه‌رهێڵ (ئۆنلاین)یش دانرێت.
      ٤. باشترکردنی به‌شی گه‌ڕان و ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کان له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کدا به‌پێی گەورەییی ئه‌نجامی گه‌ڕانەکە. ده‌کرێت به‌دوای وشه (لە ٢ پیت بەسەرەوە)‌ و دەستەواژەدا بگه‌ڕێیت له‌ناو قورئانی پیرۆز و ته‌فسیریشدا هەریەك بەجیا.
      ٥. هه‌ڵگرتنی ئایه‌ت له لیستی دڵخوازه‌کاندا؛ ده‌کرێت له‌م به‌شه‌ ئایه‌ت بە ویستی خۆت هه‌ڵگریت و دوایی له‌ لیستی‌ "ئایەتە هەڵگیراوەكان"دا بچیتەوە خزمەتی. هەروەها هەر لەم بەشەدا "هێمای خەتم"یش زیاد کراوە بۆ ئەوەی یارمەتیی بەکارهێنەری قورئانخوێن بە نیازی خەتم بدات کە دواجار تا کوێی خوێندۆتەوە و بەبیری بێنێتەوە؛ واتە وەکوو ئەوەی پارچەکەزێك بخەیتە نێو ئەو لاپەڕەیەی کە تا ئەوێت خوێندۆتەوە.
      ٦. به‌کارهێنانی دوگمه‌کانی ته‌خته‌کلیل بۆ گۆڕینی ئایه‌ت، لاپه‌ڕه‌‌ی قورئان، ڕوونووسکردن (کۆپیکردن)ی ئایه‌ت هەروەها ئایه‌ت و ته‌فسیر پێکه‌وه، هه‌ڵگرتنی ئایه‌ت له لیستی "ئایەتە هەڵگیراوەكان" و دەستکاریکردنی قه‌باره‌ی دەقی قورئان (گەورە و بچووککردنەوەی).
      ٧. له‌هه‌مووی گرنكتر؛ زیادكردنی ته‌فسیری گوڵشه‌نه، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا ته‌واوی ته‌فسیره‌كه‌مان نه‌خستۆته‌ ناویه‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نوێكارییه‌كان به‌ پشتیوانی خوا په‌یامی ته‌واوبوونی ته‌فسیره‌كه‌شتان به‌ده‌ست ده‌گات.‌

      بۆ چۆنێتیی بەکارهێنان و زانیاریی زیاتر سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ فێرکارییە‌ بکه‌: 


      فه‌رموون له‌م لینکەی خوراه‌وه‌ ‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دابگرن
      http://dangiislam.org/download/111

      داواکارین له خوای گه‌وره ئه‌م به‌رهه‌مەمان لێوه‌رگرێت ته‌نها لهبه‌ر خاتری خۆی و تۆی هێژاش بێبه‌شمان نە‌که‌یت له دوعای خێر.

      الأحد، 18 نوفمبر 2012

      هه موو قورئاني پيرۆز به ده نگي سعد غامدي 

      الخميس، 8 نوفمبر 2012

      ده‌ (10) گـــــــه‌ وره‌ سه‌ ربازي نيزامي له‌ جيهاندا




      و:به هرۆزیوسف

      دة (10) گة وره‌ سة ربازي نيزامي له‌ جيهاندا


      :
      1_جه‌ يشي چين ذماره‌ ي سه‌ رباز 2,285,000
      2_ثاشان ولاَته‌ ية كگرتووه‌ كاني ئه‌ مريكا كه‌ ژماره‌ ي سه‌ ربازي نزامي ده‌ گاته‌ 1,580,255.
      بة ڵام ليستي 10 وڵاتي زلهێزي نزامي بة م شێوه‌ يه‌ :
      1-صين 2,285,000 2-
      2- ويلايه‌ ته‌ يكگرتووه‌ كاني ئه‌ مريكا 1,580,255 3-
      3-هـندستان 1,325,004
      4- كۆريــاي باكوور 1,106,000 5-
      5- رِوســيا 1,027,000
      6-كۆرياي باشور - 687,000
      7-پا كستان 617,000 8
      8-توركــيا 510,600 10-
      9- ميصري عه‌ ربيش 468,500
      ئه‌ وه‌ ي زؤر گرنگه لاي خوێنه ر له‌ م ژمارانه‌ له‌ وانه‌ بيه‌ وێ بزانێتژماره‌ ي سة ربازي اسرائيلي دة بيَت چه‌ ندبێت ؟؟؟ ژماره‌ ي سه‌ ربازي نيزامي بريتي ية لة 176,500
      بة ڵام نيــو ملێۆن سة ربازي ية ده‌ گي ئاماده‌ يــه‌ بۆ هه‌ ر رِووداوێكي شه‌ رِ كردن.
      بة ڵام له‌ ڕووي ڕێژه‌ ي بۆ هه‌ ر هه‌ زار دانيشتوويه‌ كي ووڵات به‌ م شێوه‌ يه‌ :
      1_كورياي باشور بة رێژ ي 48.8بؤ هه‌ ر 1000 كة سيَك

      2-ئه‌ ريتريا ش به‌ رِێژه‌ ي 35.7بۆ هه‌ ر 1000
      3-اسرائيل ڕێژه‌ی 24.4هـ بۆ هه‌ ر 1000
      4- قوبروسي باكور رِێژه‌ي 18.9بۆ هة ر 1000 كة سێك .
      5-برۆنياي 18بة ێژه‌ي بۆ هه‌ ر1000كة سێك
      6-ئـه‌ رده‌ ن ڕێژه‌ ی 16 بۆ هه‌ ر 1000 كة سێك .
      7-ئة رمينيا بة ڕێژه‌ی 15.7بۆ هه‌ر 1000 كة سێك .
      8-سة نغافوره‌ ش 15.6به‌ رِيێژه‌ ي بۆ هه‌ ر1000كه‌ سێك
      9- سوريا بةڕێژه‌ي 14.9 بؤ هه‌ ر 1000كة سێك

      10-لوبنان به‌ رِێژه‌ ی 14.7 بۆ هه‌ ر 1000 كة سێك .

      ئایا تێ بينيت كردووه‌ ؟؟




      ئایا تێ بينيت كردووه‌؟؟    
                                     

      لة سه‌ ر سورِهێنه‌ كاني خواي گه‌ وره‌ كه‌ لة ناوه‌ كان دا به دي ده‌ كرێت ئێــمه‌ له‌ زماني عه‌ ربيدا
      10 پيتمان هه‌يه‌ كه‌ له‌ و 28 ثيتة بنة رِة تي ية كه‌ ي زماني عه‌ ره‌ بين
      ئه‌ وه‌ي زۆر سة رنج رِاكێشه‌ ئه‌ وه‌ يه‌ كه‌ ته‌ نها ناوێك نادۆزيته‌ وه‌ له‌ ناو ع ه‌ ربدا كه‌ يه‌ كێك له‌ م 10 پيته‌ ي زماني عربي تيا نه‌ بێ ئه‌ وانيش ( ب ، س، م ، ا ، ل ، هـ ، ر، ح ، ن ،ي )
      ت ش ده‌تواني تاقي بكة يته‌ وه‌ هيچ ناوێـــك به‌ دي ناكرێت له‌ ناو عة ربدا كه‌ چي گه رسرنج بده‌ يت ته‌ واوي ئه‌ و 10 ثيتة له‌ بسم الله الرحمن الرحيم دة كرێت پاك و بێگه‌ ردي بۆ زاتي خوا كـــــــه‌ مرؤڤه‌ كاني ده‌ سه‌ و سان كردووه‌ لة هه‌ مبه‌ ر درووستكراوه‌ كاني




      الأربعاء، 7 نوفمبر 2012

      تێبینییه‌ک له‌سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)




      Omar Alfaruq

      بسم الله الرحمن الرحين

      تێبینییه‌ک له‌سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

      م. سەرباز موحەممەد

      گوێ بیستیی وتاری مامۆستایه‌كی به‌رێزبووم، له‌وتاره‌كه‌یدا وشه‌ی(الله گیان)ی به‌كارهێنا، ئه‌وسا من وای لێ حاڵی بووم كه‌ ته‌نها به‌سه‌ر زاریدا هاتووه‌، به‌ڵام دواتر بۆم ڕوون بووه‌وه‌ كه ‌ئه‌و مامۆستا به‌رێزه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ به‌كاردێنێ بۆ ته‌عبیر دانه‌وه‌ی بۆخۆشه‌ویستی خوای گه‌وره (‌سبحانه ‌و تعالی) ئینجا هه‌ستم كرد برای تریش خه‌ریكه‌ ئه‌م وشه‌یه ‌به‌كاردێنن، بۆیه‌ پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌ ده‌بێت پێشی لێبگرین.
      وشه‌ی گیان له‌زمانی كوردی له‌به‌رامبه‌ر ڕۆح به‌كاردێت، بۆنموونه‌ ده‌ڵێن (له‌م ڕووداوه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا) واته:‌ چواركه‌س رۆحیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها گیان بۆمانای خۆشه‌ویستی به‌كاردێت وه‌كو (براگیان، دایه‌گیان، ڕۆله‌گیان) واته:‌ هه‌نده‌م خۆش ده‌وێن گیانمن وه‌كو رۆحمن، هه‌روه‌ها بۆ رێزلێنانیش به‌كاردێت وه‌كو (كاكه‌ گیان، مامۆستاگیان)، گیان وشه‌یه‌كه‌ ڕسته‌ دیاری ده‌كات به‌ چ مه‌به‌ستێك به‌كارهێنراوه ‌(خۆشه‌ویستی یان ڕێز لێنان) به‌ڵام هه‌ر هه‌موو مانایه‌كان له‌شوێنی ته‌عبیر دانه‌وه‌ به‌رۆح هاتووه‌.

      (الله گیان) له‌دوو مه‌به‌ست ده‌رناچێت:

      یه‌كه‌م: (گیان) لێره‌ بۆ مه‌دحی خوایه‌ وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ ڕۆله‌كه‌ی ده‌ڵێت تۆ گیانمی واته‌ رۆحمی كه ‌ئه‌مه‌ش نه‌هاتوه‌و ناكرێت بدرێته‌ پال خوای په‌روه‌ردگار.
      دووه‌م: (گیان) به‌وه‌سف هاتووه‌ وه‌كو ره‌حیم و عه‌زیزو حه‌كیم و....هتد.
      كه‌ ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه‌ نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوو سیفاتی خوای گه‌وره‌ ته‌وقیفییه ‌(واته‌) نابێت هیچ كه‌س به‌گوێره‌ی عه‌قلی خۆی ناوێك یاخود سیفه‌تێك بداته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌. بڕوانه‌ (القواعد المثلى في صفات الله وأسمائه الحسنى .محمد صالح العثيمين).
      دوور نییه‌ یه‌كێك بڵێت ئه‌ی له‌كورده‌واری ئه‌وه‌ زۆر باوه‌ (خوایه‌ گیان).

      به‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌مه‌ زۆر باوه‌ له‌كورده‌واری به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ی باو بێت ڕاست و شه‌رعی بێت، ئه‌مه ‌له‌ڕووێك، له‌ڕوێكی تره‌وه‌ خوا به‌رامبه‌ر ناوی (الله) نییه‌ به‌ڵكوو (خوا) به‌رامبه‌ر ناوی (اله‌) یاخود(رب) په‌روه‌ردگاره‌، بۆیه‌ ده‌ڵێن خوای زه‌رده‌شتییه‌كان یاخود خوای نه‌سرانییه‌كان یا خوای جووله‌كه‌كان واته‌ په‌رستگای ئه‌وان مه‌عبودی ئه‌وان به‌ڵام ناگوترێ و نه‌گوتراوه‌ (الله)ی نه‌سرانییه‌كان یاخود (الله)ی جووله‌كه‌كان...هتد.

      به‌ڵكوو كه‌ناوی (الله) دێت زیاتر به‌خوای موسڵمانان ناسراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و نیعمه‌تی خوایه‌ (سبحانه ‌و تعالی) . كه‌وابوو (الله گیان) واته‌ الله رۆح به‌ هیچ جۆریك جائیز نییه‌ بوترێ، هه‌ر به ‌هه‌مان شێوە خوایه‌ گیان، ئینجا ئه‌م وشه‌یه‌ به‌ڕاستی شتێكی نوێیه‌ و من به ‌بیدعه‌یه‌‌كی تێده‌گه‌م که‌ هاتۆته‌ سه‌ر زمانان، له ‌قورئان و سوننه‌تدا باس كراوه‌ که‌ چۆن مه‌دحی خوا بكه‌ین، چۆن ته‌عبیر له‌خۆشه‌ویستیمان بده‌ینه‌وه‌ به‌رامبه‌ری (عزوجل).

      الثلاثاء، 6 نوفمبر 2012

      ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ ) المائدة [1]


      ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ ) المائدة [1]


      واته : ( ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه‌، به‌ئه‌مه‌ك‏ و به‌وه‌فا بن به‌رامبه‌ر به‌ ڵێن ‏و په‌يمانه‌كانتان، (خواردنى گؤشتى) ماڵات (مه‌ڕ و بزن‏ و گا و وشتر) بۆتان حه‌ڵاڵ كراوه‌ بێجگه‌ له‌وانه‌ى كه‌ به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌ (له‌م سووره‌ته‌دا)، له‌كاتيَكدا راوتان بؤ حه‌ڵا ڵ نيه‌ كه‌ له‌ ئيحرامدان، (ئه‌م سنوورانه‌ فه‌رمانى خوايه‌) به‌رِاستى خواى گه‌و
      ره‌ فه‌رمان ده‌دات به‌ هه‌ر شتيَك كه‌ بيه‌ويَت.)

      ( إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ) المنافقون [1]
      واته : ( ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كاتێك ناپاك‏ و دوورِوه‌كان دێن بؤ لات‏ و ده‌ڵێن: ئێمه‌ شايه‌تى ده‌ده‌ين كه‌ تۆ پيَغه‌مبه‌رى خوايت!! له‌حالَيَكدا كه‌ خوا خؤى چاك ده‌زانيَت كه‌ تۆ پیغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ى ئه‌ويت، له‌ هه‌مان كاتدا، خوا شايه‌تى ده‌دا كه‌ ئه‌و ناپاك‏ و دوورِووانه‌ درؤزنن.)

      ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا تَنَاجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَاجَوْا بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَةِ الرَّسُولِ وَتَنَاجَوْا بِالْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ) المجادلة [9]( إِنَّمَا النَّجْوَى مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آَمَنُوا وَلَيْسَ بِضَارِّهِمْ شَيْئًا إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ) المجادلة [10]

      واته : ( ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه‌ كاتێك چپه‌ ده‌كه‌ن به‌يه‌كه‌وه‌، چپه‌يه‌ك مه‌كه‌ن كه‌ گوناهو دوژمنايه‌تى و نافه‌رمانى پێـــغه‌مبه‌ر بێت، با چپه‌كانتان هه‌مووى ده‌رباره‌ى چاكه‌ و خواناسى و پارێزكارى بێت، له‌و خوايه‌ بترسن كه‌ هه‌ر بؤ لاى ئه‌و كۆده‌كێنه‌وه‌ (بؤ لێپرسينه‌وه‌).)

      واته : ( به‌رِاستى چپه‌ى خراپ‏ و نابه‌جێ هه‌ر له‌ شه‌يتانه‌وه‌يه‌، تا ئه‌وانه‌ غه‌مبار بكات كه‌ باوه‌رِيان هێناوه‌، وه‌نه‌بێت ئه‌و چپه‌يه‌ هيچ زيانێكيان پێ بگه‌يه‌نێت مه‌گه‌ر ويستى خواى له‌سه‌ر بێ
      ت، ده‌با ئيمانداران هه‌ر پشت به‌ خوا ببه‌ستن تا له‌ زيان به‌ دوور بن.)

      ( الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلَّا اللَّائِي وَلَدْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنْكَرًا مِنَ الْقَوْلِ وَزُورًا وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ ) المجادلة [2]

      واته ( ئه‌وانه‌تان به‌هاوسه‌رانيان ده ڵـــــێن: تـــۆ له‌جــێگه‌ى دايكمدايت، هاوسه‌ره‌كه‌يان به‌و قسه‌يه‌ نابنه‌ دايكيان، چونكه‌ دايكيان ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه‌ ئه‌وانيان لێ بووه‌، ئه‌وانه‌ قسه‌يه‌كى نابه‌جێ ده‌كه‌ن ‏وبوختانێكى ناپه‌ســـه‌ند ده‌ڵێن، بێگومان خوا چاوپؤشى ده‌كات‏ و لێخؤش ده‌بێت (ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌
      په‌شيمان ببنه‌وه‌ و داواى لێخؤشبوون بكه‌ن)…)

      ته فسيري ( لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) البقرة [256]

      ( لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) البقرة [256]


      واته ( به‌هيچ جۆرێك زؤر كردن نيه‌ له‌ وه‌رگرتنى بيروباوه‌رِى ئاينى ئيسلامدا (دينداريى به‌زۆر ناێت بكريَت ‏و دين به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر كه‌سدا)، چونكه‌ به‌راستى رێــبازى چاك‏ و دروست؛ ڕوون و ئاشكرا بووه‌ و جيابۆته‌وه‌ له‌گومرِايى ‏و سه‌ركه‌شى، جا ئه‌وه‌ى باوه‌رِى نه‌بێت به‌ گاغوت (كه‌ بريتيه‌ له‌: هه‌مووڕێگه‌و رێبازو هێـــزو به‌رنامه‌و لادان و بتێك)و باوه‌رِى دامه‌زراو بهينێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وكه‌سه‌ ده‌ستى گرتووه‌ به‌ به‌هێزترين هــــــــــــــــــــــۆكارى رزگارييه‌وه‌، شوێــن دامه‌زراوترين بيروباوه‌ڕ كه‌وتووه‌، كه‌ هيچ پسان و هه‌لَوه‌شاندنه‌وه‌يه‌كى بۆ نى يه‌ و هه‌ميشه‌ پته‌و و دامه‌زراوه‌، خواى گه‌وره‌ش بيسه‌رو زانايه‌.)



      ( وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُمْ بِهِ مِنْ خِطْبَةِ النِّسَاءِ أَوْ أَكْنَنْتُمْ فِي أَنْفُسِكُمْ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَكِنْ لَا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّا أَنْ تَقُولُوا قَوْلًا مَعْرُوفًا وَلَا تَعْزِمُوا عُقْدَةَ النِّكَاحِ حَتَّى يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَهُ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي أَنْفُسِكُمْ فَاحْذَرُوهُ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ ) البقرة [235]

      ( وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُمْ بِهِ مِنْ خِطْبَةِ النِّسَاءِ أَوْ أَكْنَنْتُمْ فِي أَنْفُسِكُمْ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَكِنْ لَا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّا أَنْ تَقُولُوا قَوْلًا مَعْرُوفًا وَلَا تَعْزِمُوا عُقْدَةَ النِّكَاحِ حَتَّى يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَهُ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي أَنْفُسِكُمْ فَاحْذَرُوهُ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ ) البقرة [235]

      واته : ( هيچ گوناهێكيشتان له‌سه‌رنىيه‌ له‌وه‌ى به‌ نارِاسته‌وخۆ خوازبێنى ژنانى مێرد مردوو بكه‌ن (كه‌ هێشتا ماوه‌ى دياريكراويان ته‌واو نه‌بووه‌ و دروست نيه‌ شوو بكه‌نه‌وه‌)، ياخود له‌ دڵى خۆتاندا برِيارى خوازبێنيتان دابێت، خواى گه‌وره‌ به‌راستى زانيويه‌تى كه‌ ئێوه‌ له‌مه‌ودوا ناويان ده‌به‌ن‏ و باسيان ده‌كه‌ن، به‌ ڵام نه‌كه‌ن به‌ نهێنى به‌ڵێنيان لێ وه‌ربگرن، مه‌گه‌ر به‌شێوازى گوفتارێكى چاك و دروست و باو نه‌بێت، نه‌كه‌ن برِيارى ته‌واوى ماره‌برِينيان بده‌ن هه‌تا ماوه‌ى دياري كراو ته‌واو نه‌بێت و چاكيش بزانن به‌راستى خوا ده‌زانێت به‌وه‌ى كه‌ له‌ دڵ و ده‌روونتاندايه‌، كه‌واته‌ خؤتان بپارێزن (له‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كانى خوا)، دڵنيابن و چاك بزانن كه‌ خوا زۆر لێخؤشبوو و خؤرِاگرو له‌سه‌رخؤيه‌.)


      ( لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) البقرة [256]


      واتــــه :.. ( به‌هيچ جۆريك زؤر كردن نيه‌ له‌ وه‌رگرتنى بيروباوه‌رِى ئاينى ئيسلامدا (دينداريى به‌زۆر نابێت بكرێت ‏و دين به‌زؤر نادرێت به‌سه‌ر كه‌سدا)، چونكه‌ به‌راستى رێبازى چاك‏ و دروست؛ ڕوون و ئاشكرا بووه‌ و جيابؤته‌وه‌ له‌گومرِايى ‏و سه‌ركه‌شى، جا ئه‌وه‌ى باوه‌رِى نه‌بێت به‌ گاغوت (كه‌ بريتيه‌ له‌: هه‌موو رێگه‌و ڕێبازو هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێك)و باوه‌رِى دامه‌زراو بهينێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وكه‌سه‌ ده‌ستى گرتووه‌ به‌ به‌هێزترين هؤكارى رزگارييه‌وه‌، شوێن دامه‌زراوترين بيروباوه‌ڕ كه‌وتووه‌، كه‌ هيچ پسان و هه‌لَوه‌شاندنه‌وه‌يه‌كى بؤ نىيه‌ و هه‌ميشه‌ پته‌و و دامه‌زراوه‌، خواى گه‌وره‌ش بيسه‌رو زانايه‌.)


      ( اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ) البقرة [255]

      واته : ( خـــوا زاتێكه‌ جگه‌ ئه‌و هيچ خوايه‌كى ترنيه‌ كه‌ شايه‌نى په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌ميشه‌ زيندووه‌ و راگرو سه‌رپه‌رشتيارى (هه‌موو دروست كراوه‌كانيه‌تى)، نه‌ وه‌نه‌وز ده‌يگرێت و نه‌ خه‌و(چونكه‌ راگرو سه‌رپه‌رشتيارى بوونه‌وه‌ره‌)، هه‌رچى له‌ ئاسمانه‌كان ‏و هه‌رچى له‌ زه‌ويدا هه‌يه‌ هه‌ر ئه‌وزاته‌ خاوه‌نيانه‌، كێ يه‌ ئه‌وه‌ى (ده‌توانيَت) تكا بكات له‌ لاى ئه‌و، به‌بىَ مۆڵه‌تى خؤى، ده‌شزانێت چى له‌ ئيَستاو داهاتوو و رابووردودا روويداوه‌و رووده‌دات، هيچ كام له‌ دروستكراوانى زانست و زانياري ته‌واويان نيه‌ ده‌رباره‌ى زانيارى‏ و زانسته‌كانى ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ى كه‌ خؤى بيه‌ويَت فيَريان بكات(ئه‌م پيَشكه‌وتن و زانسته‌ى سه‌رده‌م به‌شێكى كه‌من له‌ به‌خششه‌كانى خوا)، فه‌رمانڕه‌وايى‏ و ده‌سه‌ڵات و زانينى ئه‌وزاته‌ هه‌موو ئاسمانه‌كان ‏و زه‌وى گرتؤته‌وه‌ و پارێزگاريان به‌لاى خواوه‌ هيچ گران نيه‌ و ماندووى ناكات و هه‌ر ئه‌و خوايه‌كى به‌رزو بڵند و گه‌وره‌يه‌.)

      شارك

      Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More